پرۆژە یاسای چاکسازی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێتەوە
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوکتور دارا رەشید ، سەبارەت بە ڕەوانە کردنەوەی پرۆژەی چاکسازی بۆ پەرلەمان دەڵێت لە ئەگەری گەڕانەوەی پرۆژە یاساکە پەرلەمانتاران ئەرکێکی کەمتر دەکەویتە ئەستۆیان .
دارا ڕەشید کە لەهەمان کاتدا ئەندامی لیژنەی چاکسازییە دەڵێت پرۆژە نوێیەکە بە دەسەلاتی زیاترەوە وا دەکات هەندێک لە پرسەکان ڕاستەوخۆ حکومەت بڕیاری لە سەر بدات بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان ، ئەو کارەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە کورت ماوەدا بەشێکی زۆری چاکسازیەکان بچن بەڕێوە .
بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکان ، بەشیکی زۆر لە پەرلەمانتارانیش پێشوازیان لە پرۆژە یاسای نوێی چاکسازی کردووە .