7 هۆکاری ئازار و سوربوونەوەی چاو پێکەوه‌

1- وشکبوونەوەی درێژخایەنی چاو: لەم بارەدا جگە لە سوربوونەوە چاوەکە توشی سوتانەوە و قورسبوون و هەستکردن بە زبری دەبێت، هەندێک جار ئاوکردن و لێڵبوونی چاویشی لەگەڵدایە.

2- هەوکردنی ناوەوەی چاو: وەکو هەوکردنی ڕەنگینەی چاو، جگە لە سوربوونەوە چاوەکە ئەم نیشانانەی لەگەڵدایە، ئازارێکی زۆر، لێڵبوونی بینایی، سەرئێشە، چاوهەڵنەهاتن بە ڕووناکی.

3- ئاوی ڕەشی چاو: بەرزبوونەوەی کتوپڕی فشاری ناو چاو دەبێتە هۆی سوربوونەوەی چاو و ئازارێکی زۆر لە چاو و سەردا، هەروەها تەڵخبوونی بینایی و هێڵنج و ڕشانەوەشی لەگەڵدایە.

4- هەوکردنی پێڵووی چاو، یان قنچکەسەڵا یان گرێی چەوری چاو، زۆرکات ئازاری و هەڵاوسانی پێڵووی لەگەڵدایە، لەگەڵ بوونی دەردراوی لینج و ڕیپۆق.

5- دوای لەیزەر و نەشتەرگەری چاو زۆر جار سوربوونەوەی ئازارێکی زۆر لە چاوەکەدا درووست دەبێت، ئەمەش بەهۆی برینداربوونی شانەکانی چاو و بەرزبوونەوەی فشاری ناو چاوەکە

6- تەنی نامۆ لە چاودا، وەکو بەرد و ووردە ئاسنی دوای لەحیم و کۆستەرەکاری.

7- تەقەڵ و برژانگ کاتێک بەر ڕەشێنەی چاو بکەوێت ئازار و سوربوونەوە و فرمێسکی زۆر لە چاوەکەدا دروست دەکات.

Back to top button