ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بەشە بودجەی كوردستان كۆدەبێتەوە

خواكوڕك
وا بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی رۆژی چوارشەممە بۆ تاوتوێكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بە بەشداری فراكسیۆنە كوردستانیەكانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی(خواكوڕك) لەو كۆبوونەوەكەدا، بڕیارە ماددە و بڕگەكانی یاسای بودجە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەسەر بكرێت، هاوكات بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بە داهاتی بە دەستهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی فرۆشتنی نەوت بە راستەوخۆ بەراورد بكرێت و بۆ وەزیرەكان بخرێتەڕوو.

خەسرۆ گۆران لە بارەی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندبوو” كە فراكسیۆنە كوردەكان لە ئەنجومەنی نوێنرانی عێراق بانگهێشت كراون”

پەیوەست بە پرسی بودجەی 2017ی عێراق سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران پێشتر لە بەییانامەیكدا رایگەیاندبوو:”‌ ئەو پەرلەمانتارانەی كوردستانیش كە دەنگیان بۆ یاساكە داوە، زانیبێتیان، یان نەیانزانیبێت، سەرەڕای پێدانی زانیاریی پێویست پێیان، پێچەوانەی بەرژەوەندییە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان و مووچەخۆران، دەنگیان بە یاساكە داوە، بێ ئەوەی رەچاوی ئەوە بكەن، كە ئەوە لە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتیدا نییە”.

Back to top button