گواردیۆلا مانچێستەر سیتی جێدێڵێت

پێپ گواردیۆلا، بریاریداوە کە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی جێبێڵیت و دووبارە بگەڕێتەوە ئەڵمانیا.

دەیڤید ئۆرنشتاین رۆژنامەنوسی دیار لە بریتانیا زانیاری دەستکەوتووە کە راهێنەرە ئیسپانیەکە بریارداوە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی ستیزن جێبێڵت و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەڵمانیا، بۆیە بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ دەست نیشانکردنی راهێنەرێکی دیکە دەکەن.

رۆژنامەنوسەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە گواردیۆلا مەبەستی گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا وەرگرتنەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشنە.

Back to top button