وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 13ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: رۆژی پێنج شه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له‌گه‌ڵ وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.