لەبۆردودمانێكی ئیسرائیل‌دا سەركردەی بزوتنەوەی جیهادی فەلەستین كوژرا
لەبۆردومانێكی ئیسرائیل‌دا بەرەبایانی ئەمڕۆ سێشەممە سەرکردەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی كوژرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/11/2019، بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌رپرسیارێتی خۆی له كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌زه راكه‌یاند و گووتی: “من ره‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنی كوشتنی به‌ها ئه‌بو عه‌تا ده‌ربڕیووه و به فه‌رمانی من كوژراوه”.
لەلایەكی دیكەوە بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، بەرپرسیارێتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و هەر رووداوێک دەکەوێتە ئەستۆی ئیسرائیل.
ئه‌ڤیخای ئه‌دره‌عی، گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه نوسیوویه‌تی: “ئه‌بو عه‌تا زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌زه ئه‌نجامداوه و هه‌میشه وه‌ك بۆمبێكی چێنراو بووه.