كه‌شناسی : کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ورى جیا جیا له ئاسماندا.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.