لە زاخۆ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی خولێکی دیکەی دەرچووانی پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوون و چاودێریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی خولێکی دیکەی دەرچوونی ئەفسەر و پلەداری پێشمەرگەی لە کۆلیژی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ بەڕێوە چوو.
ئەمە 26ـەمین خولی دەرچووانی ئەفسەرانی پێشمەرگەیە لە زاخۆ، کە تیایدا 9 مانگ راهێنانیان پێکراوە و 133 قوتابی بڕوانامەی دەرچوون وەردەگرن، پلەکانیشیان لە مولازم تاوەکو عەقیدە.
کۆلیژی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ ماوەی 23 ساڵە دامەزراوە و هەتا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار ئەفسەر و پلە باڵای پێشمەرگەی لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق پێ گەیاندووە.