جوان رۆژبەیانی: دادگای فیدڕالی سکاڵاكەی پهرلهمانی كوردستانی لە بەرژەوەندیی کوردستان یەکلا كردهوه
دادگای فیدڕالیی عێراق سکاڵایەکی پەرلەمانی کوردستان یەکلا دەکاتەوە و بڕیارێک لە بەرژەوەندیی کوردستان، دەدات.
ئەمڕۆ سێ شەممە، دادگای فیدراڵیی عێراق چەند برگەیەکی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی ھەڵوەشاندەوە، کە رێگەیان بە ئاوارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووك، دیالە و سەڵاحەدین نهدهدا بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.
جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، “ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بریکاری لیژنەکەیان، دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێکی لەسەر سکاڵای پەرلەمان ساز کرد.
رۆژبەیانی گوتیشی، “لە دانیشتنەکەدا، دادگای فیدڕالی سکاڵای پەرلەمانی کوردستانی لەسەر یاساکە قبوڵ کرد و ئەو بڕگانەی رێگربوون لە دەنگدانی ئاوارەکانی ئەو پارێزگایانە، هەڵوەشاندەوە.