نێچیرڤان بارزانی: ئیتر كاتی هاتووه هێزی پێشمەرگە بەنیشتمانی بكرێت و لە ناوەندێكی بریاردا بەرێوە ببرێت
لەمیانی پێشكەش كردنی وتارێك لە خولی سەربازی زاخۆدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند ئیتر كاتی هاتووە هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێكی یەكگرتوو، هەروەها راشی گەیاند هێزی پێشمەرگە دەبێت دوور بێت لە كێبركێی حزبی و دەستی حزبی”.
هەر لەمیانی پێشكەش كردنی وتارەكەی دا نێچیرڤان بارزانی راشی گەیاند” كاتێك شەری داعش بوو هەموو هێزەكانی پێشمەرگە لەیەك سەنگەر و بەیەكەوە بەرگریان كرد ئەوەش راگەیاند كە ئەزموونێكی تازە و باش بوو بۆ ئەوەی پێشمەرگە ببێتە هێزێكی نیشتمانی و دووربێت لەدەستتێوەردانی حزبی و دەبێت پێشمەرگە پشت بەخۆی ببەستێت”.
لەبارەی هەنگاوەكانیش نێچیرڤان بارزانی راشی گەیاند حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهاوكاری وڵاتانی هاوپەیمانی و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لەهەوڵی یەكخستنی هێزی پێشمەرگەی كوردستاندایە”.