بەهۆی پاشەكشەی پێشمەرگە لە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ناوچەكانی دەشتی نەینەوا بۆتە ناوچەیەكەی مەترسیدار

لەهەولێر نوێنەری سەرجەم پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا كۆبوونەوە لەبارەی دۆخی ئەمنی و گەرانەوەی ئاوارەكانی ئەو ناوچەیە، ئاماژەیان بەوە دا كە ئێستا دەشتی نەینەوا بەهۆی بۆشایی ئەمنی بۆتە ناوچەیەكی مەترسیدار “.

رێكخراوی نێودەوڵەتی لێبوردەیی و پێكەوەژیان لە كۆبوونەوەیەكی دا لەگەڵ كۆی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەی لەدەشتی نەینەوا كۆبۆوە، لە و باریەوە ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە رایانگەیاندووە”پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی دەشتی نەینەوا كە زیاتر لە 20 جۆر پێكهاتەی تێدایە، زۆربەیان ئاوارەی هەرێمی كوردستانن و لێرە دەژین و هێشتا نەگەراونەتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان”.

هەروەها راشیان گەیاندووە” دوای ئەوەی کە ناوچەکە ئازاد كراوەتەوە، هێشتا بەدەست بۆشایی ئەمنییەوە دەناڵێنن، هەروەها راشیان گەیاندووە”ئەم دانیشتنەی ئەمجارە لە هەولێر تەنیا كەسانی ناو پێكهاتەكان گفتوگۆ دەكەن و دەبێ بە شێوەیەكیش بێت ئازادانە ڕاو بۆچوونەكانیان دەرببڕین، بۆیە هیچ لایەنێكی ئەمنی بەشداریی دانیشتنەكە نییە و دواتر ئەو داواكارییانە دەگەیەنینی لایەنی بەرپرس”.

Back to top button