ئەمشەو بۆچی دوو ناوچەی بەغدا موشەكباران كرا
لە بەیاننامەیەكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاندووە كە شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە، هەردوو ناوچەی ئیسكان و شەعب لە بەغدا موشەكباران كراوە، راشی گەیاندووە”په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و هێرشانه كراوه‌ته‌وه”.
هەر لە بەیاننامەكەدا راشی گەیاندووە”شه‌وی رابردوو مووشه‌كێكی جۆری كه‌ڕاد له‌ناو بازاڕی میللی له ناوچه‌ی ئیسكانی رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت كه‌وته خواره‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌قییه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “له‌كاتێكدا مووشه‌كێكی دیكه له هه‌مان جۆر به‌ر قوتابخانه‌ی ئاشووری كوڕان له ناوچه‌ی شه‌عبی باكووری به‌غدا كه‌وت و جگه له زیانگه‌یاندن به دیواری ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كه، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه”.
هەر لەبارەی هێرشەكە شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاندووە، كە پراوی لێكلۆینەوەیان كردۆتەوەو بەدواداچوون دەكەن”.