داداگای فیدڕاڵی عێراق لە بەرژەوەندی کورد بڕیارێک دەردەکات

 

چەند بڕگەیەکی یاسای هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی ناوچە کوردستانیەکان هەموار دەکرێتەوە کە لە بەرژەوەندی کورد دایە .

 

بە گوێرەی زانیاریەکانی بەردەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک لە دووای تانە لێدانی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی پەرلەمانی کوردستان و بەرێ کردن بۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق ، ئەمڕۆ دادگا بڕیاری داوە دوو بڕگەی یاسایی هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێتەوە ، ئەو دوو بڕگەش بریتین لە ئەو یاسایەی ڕێگری دەکرد لە دەنگدەرانی کورد کە لە ناوچەکانی تری کوردستان ئاوارەن و ناتوانن دەنگ بدەن ڕەت کرایەوە .

 

واتە ئەو کوردانەی بە شێوەیەک لە زێدی خۆیان لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دابڕاون دەتوانن لە کاتی دەنگداندا ، لە شوێنی ژیانی ئیستاوە دەنگ بۆ هەموو هەڵبژاردنەکان دەدەن .

 

تانەی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی پەرلەمانی کوردستان لە سەر مادەکانی 12 و 16 و 17 داربوو

 

 

هەرسێک مادەی دەستووری پێشوو بەم شێوە بوون ، مادەی 12 باس لە فۆڕمی خۆراك و ناوی دەنگدەران دەكات لە لیستی دەنگدەران. ھەروەھا مادەی 16 باسی لەوە دەكرد ئەگەر ئاوارەكان لەناو پارێزگای خۆیان نەبن ناتوانن دەنگ بدەن. مادەی 17 سەپاندنی دەنگدان بوو بەسەر خەڵک واتە دەنگنەدان پێشێل کردنی دەستوورە .

بە گشتی هەرسێک مادە هەڵوەشێندرایەوەو کورد تەیدا سەکەوتوو بوو “.

Back to top button