پەیەدە سەركردەیەكی دیكەی ئەنەكەسەی ڕفاند
خواكوڕك
دوای ئەوەی پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان لە هەلمەتی دەستگیركردنی سەركردە سیاسیەكان تا ئێستا 37 سەركردەی ئەنەكەسەی دەستگیر كردوون, ئەمڕۆ ئاسایشی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە- لە رۆژئاوای كوردستاندا سەركردەیەكی دیكەی ئەنەكەسەی لە نێو خۆپیشاندەران ڕفاند.
خالید عەلی بەرپرسی نووسینگەی ئەنەكەسە لە ھەرێمی كورستاندا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند:” (بەنگین ئەحمەد) ئەندامی ئەندامی لیژنەی ناوخۆیی ئەنەكەسە لە دێریك كە لەگەڵ دایكی بووە لە نەخۆشخانەدا و دواتر چووەتە نیو خۆپیشاندەرانەوە و لە لایەن پەیەدەوە هێرشی كرایە سەر و ڕفاندوویانە و تا ئێستایش چارەنووسی نادیارە.
بەرپرسی نووسینگەی ئەنەكەسە لە ھەرێمی كورستاندا :” ئەو سەركردەیە كەسێكی سەربەخۆییە لە نێو ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی لە سووریادا و كەسێكی كۆمەڵایەتی و نیشتیمانیی دیاری ناوچەكەیە و لەنێو خەڵكدا پێگەی تایبەتی هەیە، بەڵام پەیەدە لە جیاتی ئەوەی كە وەڵامی داواكاریی خۆپیشاندەران بداتەوە (بەنگین ئەحمەد)یشی رفاند.