مەسرور بارزانی : پێویستە ئەنجوومەنی پارێزگاکان هاوکار و پشتیوانی حکومەت بن
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە ، بۆ بەرەپێشچوونی ئەرکەکانی حکومەت رۆڵی چاودێری ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەتوانێت خاڵێکی ئەرێنی بێت بۆ پێشکەوتنی کارو پرۆژەکانی حکومەت .
لەم کۆبوونەوەدا کە بە ئامادە بوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی بەڕێوە چوو جەخت لە چۆنیەتی خزمەتکردن بە هاووڵاتیان کرایەوە، واتە لە سەرۆکی حکومەت و جێگر و بەرپرسی دایرەکانەوە تا کارمەندێکی ئاسایی دەبێت ئەرکیان خزمەت کردنی هاووڵاتیان بێت نەک لە ڕوانگەی باڵادەستیەوە بڕواننە هاووڵاتیان .
لە کۆتاییدا مەسرور بارزانی گووتی ، ئامانجی ئێمە ئەوەیە کۆمەڵگا لە بەکارهێنەرەوە بکەینە بەرهەمهێنەر .