سەرۆک کۆماری بۆلیڤا بوو بە پەنابەری مەکزیک

 

ئوو مورالێس سەرۆک کۆماری بولیڤا وڵاتەکی بەجێ هێشت و خۆی گەیاندە مەکزیک .

 

مەکزیک پێشتر ڕایگەیاندبوو مافی پەنا بەرێتی دەداتە مورالێس بەڵام ئەو دەڵێت بۆ هەمیشە لە مەکزیک نامێنێتەوە .

 

مورالێس بە بڵاو کردنەوەی تویتێک دەنووسێت ، خوشکان و برایان من ئێستا لە رێدام بۆ مەکزیک ، هاوکات دووپات دەکاتەوە بۆمن زۆر جێگەی ئازار و داخە بە هۆکاری سیاسی وڵاتەکەم بەجێ دێڵم ، بەڵام هەمیشە خەمی من بۆ وڵاتەکەمە ، دڵنیاش بن بە زوویی بەو پەڕی تواناوە دەگەڕێمەوە وڵات .

Back to top button