ئەرجەنتین داوا لە ئازەربایجان دەکات ویلایەتی دەستگیر بکات و ڕادەستی ئەو وڵاتەی بکات

 

ئەرجەنتین داوا لە کۆماری ئازەربایجان دەکات عەلی ئەکبەر ویلایەتی ، ڕاوێژکاری بەشی نێودەوڵەتی عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران ، کە دەستی هەبوو لە تەقینەوەکەی ناوەندی جووکان لە ( بۆینس ئایرێس ) ناسراو بە ئامیا لە ساڵی ١٩٩٤ ، دەستگیر بکات و ڕادەستی ئەو وڵاتەی بکات .

 

ماڵپەڕی رۆژنامەی ئیسرائیلی ( جروزالیم پۆست ) رۆژی دووشەممە بڵاوی کردەوە ، عەلی ئەکبەر ویلایەتی وا بڕیارە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕێبەرانی دینی جیهان لە رۆژانی ١٤ و ١٥ ی مانگی نوامبەر سەردانی باکۆ پایتەختی ئازەربایجان بکات .

 

ساڵی ١٩٩٤ بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندی جووەکانی ئەرجەنتین ناسراو بە ( ئامیا ) لە بۆینس ئایرێس ٨٥ کەس کوژران و ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون .

 

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارەتی ئەو تەقینەوەی نەگرتۆتە ئەستۆ ، بەڵام دادگای سەربەخۆی ئەرجەنتین لە دووای لێکۆلێنەوەیەکی چەند ساڵە گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئیران دەستی هەبووە لەو تەقینەوەدا و عەلی ئەکبەر ویلایەتیش یەک لە کەسانی سەرەکی بووە لەو تاوانەدا .

 

جێگەی ئاماژەیە ، ئەو لێکۆڵەرەی وەزارەتی دادی ئەرجەنتین لە دووای ئەوەی تاوانی ئێرانی سەلماند لەو تەقینەوەدا ، لە مەڵەکەی خۆیدا دوواتر بە خنکاوی دۆزرایەوە .

Back to top button