فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری ئێستای کەرکوك و 6 بەرپرسی دیکە بە توومەتی گەندەڵی دەرچووە

 

لە بەیانـنامەیەکی دەستەی دەستپاکی ئەمڕۆسێ شەممە ئاشکرای کرد دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕوون بویتەوە بەکارهێنانی بوودجەی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی قەزا و شار و شاروچکە و ناوچە ئازادکراوەکانی دەست تیرۆریستانی داعش بە شێوەیەکی نا یاسایی لە کەرکوك خەرج کراوە و توومەتباری سەرەکی لەم دۆسێیە پارێزگاری ئێستای کەرکوکە

 

دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوك بە پێی مادەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی داوە بــۆ 6 توومەتبار ئەوانیش سکرتێری پارێزگار و بەڕێوەبەری نووسینگەکەی و بەڕێوەبەرانی پێداچوونەوە و ژمێریاری و تەندەرەکان لە دیوانی پارێزگا جگە لە سەرۆکەکانی لێژنەی کڕینی یەکەم و دووەم هەروەها دادوەر بڕیاری داوە تومەتباران دەستبەسەر بکرێن و ئامادەکردنی هەموو بەڵگەکان لە بەشی ژمێریاری پارێزگا

 

سەرچاوە : الغــد برێـس

Back to top button