شارەزایەکی ئابووری : مەزادی دراو پـڕ گەندەڵترین دۆسێیە و ڕێخۆشکەر بوو بۆ گواستنەوەی پارەیەکی زۆر بۆ عەمان و دوبەی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە شارەزای بواری ئابووری محەمەد نعناع گوتی مەزادی دراو لە گەندەڵترین دۆسێیەکانی عێراقـە و لە ساڵی 2009 لە لایەن بانکی ناوەندی عێراق ڕێنمایی و لیستی تایبەت خرایەڕوو کە ڕێ خۆشکەر بوو بۆ کرێنی دراوی بیانی بە نڕخێکی هەرزان بۆ کۆمەڵە بانکێکی دیاری کراو کە سەر بە چەند کەسێك یان ئەندام پەرلەمانێك یان کۆمپانیایەكن بە مەبەستی قازانج کردن و لەلای خۆیانەوە ئەو کەس و کۆمپانیایانە هەڵسان بە گواستنەوەی دراوێکی زۆر بۆ عەمان و دوبەی بە پشتیوانی کەسانی دەسەڵاتدار

 

 

لەلایەکی دیکەوە ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی ڕەوتی حیکمە فورات نعێمی دووپاتی کردەوە کە کرداری بەقاچاغ بردنی دراو و هێنانی کەل وپەلی ماوە بەسەر چوو لە ڕێگای مەزادی دراو ڕوویداوە و گوتیشی پێویستە بانکی ناوەندی لەگەڵ حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران هەماهەنگ بن بۆ کۆنترۆل کردنی مەزاد و شایەنە باسە ژمارەیەکی زۆر   لە پسپۆرانی سیاسەتی دارایی دژی مەزادی دراو وەستانەوە و پێیان وایە بەهەدەردانی سامانی گشتیە

 

سەرچاوە : السۆمەریە

Back to top button