سكرتێری گشتی نوێی نەتەوە یەكگرتووەكان سوێندی یاسایی خوارد

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس سەرۆك وەزیرانی پێشووی پرتوگاڵ ئەمنیداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی وەرگرت ئەمڕۆ ١٢ كانونی یەكەمی ٢٠١٦ سوێندی یاسایی خوارد لە شوێنی.

گۆتەرێس بڕیارە لە یەكەم ڕۆژی سەری ساڵی نوێوە بە فەرمی لە جێگەی بانكیمۆن دەستبەكار بێت، كە ١٠ ساڵ بوو بانكیمۆن بۆ دوو خولی یەك لەدوای یەك، بە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هەڵبژێردرا.

گوتەرێس لە ساڵی ١٩٤٩ لە دایك بووە و جگە لە زمانی پرتوگالی زمانەكانی ئینگلیزی و ئیسپانی و فەڕەنسی دەزانێت، خاوەنی ٢ منداڵە و ، پێشتر ئەندازیار بووە و ماوەیەكیش مامۆستای یاریدەر بووە لە زانكۆ, هەروەها لە نێوان ساڵی ١٩٩٥ و ٢٠٠٢دا سەرۆك وەزیرانی پرتوگال بووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٥ پۆستی كۆمسیاری باڵای كاروباری نەتەوە یەكگرتووەكانی بە دەستەوە بووە.

Back to top button