لاڤرۆڤ : ئەمریکا بە نیازی دامەزراندنی نیمچە دەولەتێکە لە رۆژئاوای کوردستان

 

لە کۆڕبەندی ( ئاشتی ) لە پاریس ، ئەمڕۆ سێشەممە لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند ، ئەمریکا بەنیازی دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتێکە لە باکووری خۆرهەلاتی سووریا

 

لاڤرۆڤ هاوکات وڵاتانی کەنداو بە تاوانبار و هاودەستی ئەمریکا دەزانێت و دەڵێت هەموویان بەنیازن ناوچەیەکی بەرهەمهێنانی هەمە چەشنە بکەنە پێوەر بۆ دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە بچووکە لە ژێر دەسەڵاتی ( هەسەدە ) و یەپەگە بۆ دەست بەسەرداگرتنی نەوتی ئەو ناوچەیە  .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا لاڤرۆڤ گووتی سەرەڕای ئەو سیاسەتە ئەمریکا لە هەوڵی ئەوە دا ڕێگری لە هاوپەیمانەکانی بکات بۆ بەشداری کردن لە پرۆژەی وەبەرهێناندا .

 

لە کۆتاییدا دەڵێت ، ئێمەش لە گەڵ حکومەتی فەرمی سووریا کار بۆ گەڕانەوەی ئارامی و بووژاندنەوەی ژێر خانی ئابووری سووریا دەکەیین بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان .

Back to top button