ماکرۆن : پێوەندییەکی تەلەفۆنی  زۆر ئەرێنیم لە گەڵ ترەمپ بووە

 

سەرۆکی فەڕەنسا ڕایدەگەێنێت لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، پرسی ئێران و سووریایان تاوتوێ کردووە .

 

ئیمانۆئێل ماکرۆن دەڵێت ، ئەم پێوەندییە زۆر جیاواز و ئەرێنی بووە ، بە جۆرێک کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕەوتەکانی سیاسی بەرەوە قۆناغێکی تر دەچن .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ، ئیمانۆئێل ماکرۆن گووتی ، جیالە پرسی ئێران و سووریا ، هاوپەیمانی ناتۆ کەوتۆتە بەر باس ، بڕیاریشە لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ لە لەندەن لە گەڵ ترەمپ چاومان بە یەکتر بکەوێت .

 

وا بڕیارە لە رۆژانی ٣ و ٤ ی مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی ناتۆ لە پایتەختی بەریتانیا بەرێوە بچێت .

Back to top button