هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە ناچێت
بە بڕیارێکی لە ناکاو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دوا خست ، پێشتر وا بڕیار بوو لە رۆژی یەکی نیسانی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت .
ئەوە لە کاتێکدایە لە دووای بڕیاری دواخستنەکە ، هیچ کاتێک دیاری نەکراوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان .
جێگەی ئاماژەپێدانە پێشتر لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ، یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هەموار کرابۆوە .