فەڕەنسا و بڕیتانیا و ئەڵمانیا: داوا له‌ ئێران ده‌كه‌ن‌ پیتانتدنی یۆرانیۆم ڕابگرێت

 

دواى ئه‌وه‌ی ئێران رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی به‌رزكرده‌وه‌ به‌ ئامانجی تێپه‌ڕاندنی قۆناغی چواره‌می پابه‌ندی ئه‌و وڵاته‌ به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌ریه‌ك له‌ فەڕەنسا و بڕیتانیا و ئەڵمانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا داوایان له‌ ئێران كردووه‌ پیتانتدنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا تاوتوێی میکانیزمی دوابڕیاری ناکۆکییەکان دەکەن، گوتیشیان ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆكاری ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سزاکانی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا بسەپێنێتەوە.

هه‌روه‌ها فەڕەنسا و بڕیتانیا و ئەڵمانیا هۆشیاریاندایە ئێران لەسەر ئەو کارانەی لەمدواییانەدا کردوویەتی و بۆتە هۆی قورسکردنی ئەو هەوڵانەی ئەو وڵاتانە دەیدەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

Back to top button