رووسیا سیسته‌مێكی دروستكردووه‌ دژ به‌ فڕۆكه‌ی ئێف 35ـی ئه‌مریكی ته‌شویش ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه‌

 

له‌گه‌ڵ مڵملانێ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان رووسیا وئه‌مریكا له‌ تایبه‌ت له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی پێشكه‌وتوو خستنه‌ رووی نوێت رین داهێندراوی ته‌كنه‌ لۆجی ، له‌ ئێستادا رووسیا سیسته‌مێكی نوێی دروستكردوه‌ كه‌ له‌ رێگای ئه‌و سیسته‌مه‌ ده‌توانرێت ته‌شیویش بخرێته‌ سه‌ر نوێترین جۆری فڕۆكه‌ی ئه‌مریكا ئێف 35.

ماڵپەری ناشیوناڵ ئینترست بڵاویكردووەتەوە كە ڕووسیا سیستەمێكی نوێی دروست كردووە دژ به‌ فڕۆكه‌ی ئێف 35ـی ئه‌مریكی و سیسته‌مه‌كه‌شی له‌ وڵاتی سوریا دژ به‌ فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا تاقی كردۆته‌وه‌، لە هەفتەی رابردووشدا دوو فرۆكەی F35 هەستیان بەو حاڵەتە كردووە لەسەر خاكی سووریا كێشەی GPS یان بۆ دروست بووە .
لای خۆشیه‌وه‌ رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی هه‌واله‌كه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ سیسته‌مه‌كه‌ی رووسیا ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر فڕۆكه‌كانی ئیسرائیلیش به‌ هۆی نزیكی له‌ سنوره‌كانی سوریا، سیستەمەكه‌ش تەنیا لە ڕۆژهەلآتی ناوەراست بەكاری نەهێناوە ساڵێك پێش ئێستا هەمان سیستەمی لە وڵاتی نەرویج لە مانۆرێكی ناتۆ بەكارهێنا.

Back to top button