وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كورسی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان ته‌رخانده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن بۆ هه‌ردوو ئاستی دكتۆرا‌و ماسته‌ری راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى كۆبوویه‌وه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (هاوسه‌ر، كوڕ و كچ) كورسی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكات بۆ خوێندنی دكتۆرا‌و ماسته‌ر.
ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وردەکاری پلانی چوار ساڵی وەزارەتەکەیان “بەڕاوێژ لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا ” گفتوگۆكرد، دواتریش چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا، بۆ پێدانى دەرفەت، کەسوکارى پلەیەکى شەهید و ئەنفالکراوه‌كان (هاوسه‌ر، كوڕ و كچ)، ئەگەر سەرجەم مەرجەکانى پێشکەشکردنى خوێندنى ماستەر و دکتۆراى تێدا بێت، لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچێت، به‌ده‌ر له پلانی ئاسایی وه‌رگرتن کورسى خوێندنى تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت، واتا ناچنه پێشبڕكێی پێشكه‌شكارانی دیكه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت لەبارەى بڕگەى پێداچوونەوە بە بەرزکردنەوەى پلەى زانستى دواى پێشکەشکردنى راپۆرتى لێژنەى تایبەتمەند بەو بوارە، بڕیاریدا لەڕێگەى لیژنەیەکەوە تێبینى، سەرنجەکان گەڵاڵە بكرێ، لە کۆبوونەوەکانى داهاتوو ئەنجوومەنى وەزارەت پەسەندى بکات.