دیاردەیەكی دەگمەنی سروشتی لە ئاسمانی هەولێر دەردەكەوت

خواكوڕك

كاتژمێر 10ی ئەمشەو خەرمانەی 22 پلەی مانگ لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان دەركەوت كە ئەمە دیاردەیەكی دەگمەنی سروشتی لە ئاسمانی هەولێر بینرا, كە بە هێمایی نزیكبوونەوەی كەشێكی باران یان بەفر بارین لێكدەدرێتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان وێنەیەكی ئەو خەرمانەیەی لە ئاسمانی شاری هەولێر بڵاوكردەوە و لەسەری نوسیووە: “دەركەوتنی خەرمانەی 22 پلەی مانگ بەهۆی شكانەوەی رووناكی مانگ بەنێو كریستاڵە سەهۆڵییە شەش لاییەكانی هەوری (سیڕۆستراتۆس).”

 

 

alalam_636047159097432446_25f_4x3

 

Back to top button