حه‌سه‌ن رۆحانی ئێران به‌نێو قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایدا تێده‌په‌ڕێت
دوای ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر نه‌وتی ئێران‌دا سه‌پێندران سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران له دانیشتنێكی فه‌رمیدا له شاری كرمان له باشووری وڵات دانی به ناله‌باربوونی ڕه‌وشی ئابووریدا نا گوتی: وڵات له ڕه‌وشێكی ئاسایی‌دا نییه‌و به‌ڕه‌وشێكی دژوار‌و ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕین.
حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتیشی كرده‌وه كه به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات له سایه‌ی سزاكاندا دژواره‌و پێشنیازی كرد باج زیادبكرێت تا ناتوانایی له بودجه‌دا قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه. ڕوحانی له شێوه‌ی پرسیاردا گوتی چۆن بتوانین وڵات به‌ڕێوه‌ببه‌ین كاتێك پرسه‌كه پێوه‌ندی به قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی نه‌وته‌وه هه‌یه؟ له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه تا ئێسته ڕووبه‌ڕووی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بووینه‌ته‌وه له بواری فرۆشتنی نه‌وت و به كه‌شتیی هنارده‌كردنی نه‌وت.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئێستا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ سه‌دو په‌نجا هه‌زار به‌رمیل له مانگێكدا نزم بووه‌ته‌وه.