داعش له‌ سنوری چیای قه‌ره‌چووغ خۆی كۆده‌كاته‌وه‌و به‌ به‌رده‌وامی جموجۆلیان هه‌یه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش سه‌ردانی میحوه‌ری شه‌شی پێشمه‌رگه‌یان كرد له‌ گه‌ڵ به‌رپرسی میحوه‌ر و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ وته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش رایگه‌یاند
زانیاریمان هەیە لەسەر ئەوەی داعش بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکە بڵاوبووەتەوە”.

 

کۆڵۆنێڵ مایڵز کاگینگز، گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگه‌یاندووه‌: ” زانیاریمان هه‌یه‌ كه‌ له‌م سنورانه‌ داش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ر بڵاوه‌، بۆیه‌ وه‌ك هاوپەیمانێتی کار بۆ نزیکخستنەوەی هەولێر و بەغدا دەکەين تا بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە و ناوچە جێناکۆکەکان میکانیزمێکی هاوبەشیان هەبێت”.

لای خۆشیه‌وه‌ سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری شەشی ھێزی پێشمەرگە رایگه‌یاند: “ئێستا چەکدارانی داعش قۆناخی خۆ ڕێکخستنەوەیان تەواوکردووە بەجۆرێك بەشێك لە چەکدارە بیانییەکانیش خۆیان گەیاندووەتە ناوچەکە، ئه‌گه‌رچی توانای هێرشكردنیان نیه‌، به‌ڵام له‌ رێگای دانانه‌وه‌ی بۆمب چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ زۆر جار بووه‌ته‌ هۆی شه‌هید كردنی هاوڵاتی سڤیل”.

Back to top button