سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەتووە ئەمرۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و وابریارە لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق كۆببێتەوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەیاوەری شاندێك ئەمرۆ چوارشەممە گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و وابریارە لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتیەكە عێراق كۆببێتەوە، شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی پێكهاتوون لە جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان”.