سبەی جێگری پارێزگاری هەولێر هەڵدەبژێردرێت

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و جێگری پارێزگار هەڵدەبژێرێت.

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ژمارە ٧٢ی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ١١ی ٢٠١٩ی خۆی بڵاو کردەوە.

بەپێی بەرنامەی کۆبوونەوەکە، جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستیی هەولێر هەڵدەبژێردرێن.

لەنووسراوەكەدا ئاماژە  بەوەشكراوە “دانیشتنەكە بەئامادەبوونی هەردوو كاندیدی جێگری پارێزگاری هەولێر (هێمن قادر فەقێ‌ عەبدولڵا) و كاندیدی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر (دڵۆڤان محەمەد فاتح) بۆخستنە ڕووی سیڤی تایبەتیان و پرۆسەی دەنگدان لەسەریان”.

Back to top button