سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
بەپێی خشتەی نوێی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی 11 موچەی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و کەس و کاری شەهیدان دابەشدەکرێت.
ڕۆژى 8ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.