بایدەمیر: پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەكەین
خواكوڕك
سەركردەیەكی باكوری كوردستان رایدەگەیەنێت كە هەموو پشتگیریەكی خۆیان بۆ دامەزراندی دەوڵەتی كوردی دەردەبڕین, وە خوازیارین هەرچوارپارچەی كوردستان بەسەربەرزی و ئازادی پێكەوە بژین”
عوسمان بایدەمیر، پەڕلەمانتار و جێگری هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەمیانەی بەشداریكردنی لە كۆنفڕانسی پارتە سۆسیالەكانی ئەورووپا لە شاری سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گووتی:” سەڵاحەدین دەمریتاش، بەهۆی هەڵوێستی كوردایەتی لە توركیا دەستگیركراوە و ئێمە داواكارین هەرچی زووترە ئازادبكرێت, وە ڕەوشی سیاسی ومافی مرۆڤ لە توركیا بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات، هەورەها دەوڵەتی توركیا فشارێكی زۆری بۆ دروستكردووین، چونكە زۆبەی هەڤاڵانی ئێمە دەستگیردەكرێن و سزا دەدرێن.
بایدەمیر كە بەشێكی قسەكانی پەیوەستكرد بە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی گوتی:” پشتگیری خۆمان لە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی دەكەین و گەلی كورد داوای چی بكات ئێمە بەخۆشحاڵیەوە پشتیوانی لێ دەكەین خوازیارین هەرچوارپارچەی كوردستان بەسەربەرزی و ئازادی پێكەوە بژین”