به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رێوه‌ده‌چێت

ئه‌مرۆ  چوارشه‌ممه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، پرسەكانی پەیوەندیدار بە ڕێكخستنەوەی پەیكەر و كاروبارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیارەكانی دادگای فیدرالیی عێراق تاوتوێ بكرێت.

هاوكات  بڕیارە هەر لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا  ، پڕۆژەكانی چارەسەركردنی ئاڵۆزییەكانی عێراق، وەك پڕۆژە یاساكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێ دەكرێت

 

 

 

Back to top button