بەرپرسێکی ئەمریکی باس لە بۆمبێکی ئامادەکراو دەکات لە سوریا
لێپرسراوێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی بوونی نزیکەی 10 هەزار دیل لە تیرۆریستانی ڕێکخراوی داعش و خانەوادەکانیان لە کەمپەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڕەشەیەکی ئەمنی گەورەیە تەنانەت ئەگەر هێزە کوردیەکان کە هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان لە توانایان دا هەبیت کۆنتڕۆلیـان بکەن و ئاماژەی دا کە ئەم دیلانە کە زۆرینەیان چەکداری بیانیـن بۆمبێکی ئامادەکراون.
بەرپرسەکە هەڵوێستی ئەمریکای ئاشکرا کرد لە پێویستی گەڕاندنەوەی خێزانە داعشیەکان بۆ ووڵاتەکانیان و نیگەران بوون لە هەڵاتنی چەکدارانی داعش لە دوای هێرشە سەربازیەکەی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردیەکان لە باکووری سوریا و دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا متمانەیەکی تەواوی هەیە بە تواناکانی هەسەدە لە توکمەکردنی گرتووخانەکان بەتایبەتی کەمپی هول.
سەرچاوە : شەفەق نیوز