یەكێتی دەست بۆ چاكسازی ببرێت دەكشێنەوە لە حكومەت
یەكێتی هۆشداری دەداتە پارتی ئەگەر پرۆسەی چاكسازی جێبەجێ بكرێت ئەوە ئەوان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكشێنەوە، هەروەها راشیان گەیاندووە كە نابێت دەست لە چاكسازی و پاكسازی نێو حكومەت بدرێت، بەڵام میدیاكانی یەكێتی بۆ چەواشەكاری رای گشتی بابەتەكە بە رێكەوتنی یەكێـتی و پارتی ببەستێتەوە”.
ئهندامێكی سهركردایهتیی یهكێتیی نیشتمانی عوسمان بانیمارانی رایگەیاندووە كە ئەگەر سەرۆكی حكومەت دەست بۆ چاكسازیەكان ببات ئەوە ئەوان پاشەكشە دەكەن لە حكومەت و پەیامێكیش ئاراستەی جێگری سەرۆكی پارتی كردووە كە نابێت دەست بۆ چاكسازی ببەن”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە یەكێتی دەلێت نابێت بەهیچ شێوەیەك چاكسازی بكرێت و هەوڵبدرێت بۆ یەكخستنی هێزی پێشمەرگە، ئەگەر ئەوە بكرێت ئەوە بێگومان یەكێـتی لە حكومەت و پەرلەمان دەكشێنەوە”.