هێزە ئەمنیەکانى رۆژئاواى کوردستان کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ئەنجامدەرى تەقینەوەکانى قامیشلۆ بووە لە تورکیاوە فەرمانى پێدراوە

 

دواى ئەوەى دوو رۆژ بەر لە ئێستا سآ تەقینەوەى گەورە لە شارى قامیشلۆى رۆژ ئاواى کوردستان روویاندا, بە پێى زانیاریەکان هێزە ئەمنیەکانى رۆژئاواى کوردستان کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ئەنجامدەرى سەرەکى تەقینەوەکەى رۆژى دووشەممەى قامیشلۆ بووەو فەرمانی لە كەسێكی دانیشتوی توركیا وەرگرتوە.

میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان رایانگەیاند کە هێزە ئەمنییەكانی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان كەسێكیان دەستگیركردوە، كە بە ئەنجامدەری سەرەكیی تەقینەوەكانی دووشەمەی رابردو ناویهێنراوە و گرتەی كامێراكانی چاودێری یارمەتیدەر بون لە دۆزینەوەیدا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لەكاتی لێكۆڵینەوەدا ئەنجامدەری سەرەكیی تەقینەوەكانی قامیشلۆ دانی بەوەدا ناوە، كە چەند كەسێكی دیكە هاوكارییان كردوە لە ئەنجامدانی تەقینەوەكاندا.

هەروەها بەوتەی بەرپرسانی هێزە ئەمنییەكانی رۆژئاوای كوردستان، ئەنجامدەری سەرەكیی تەقینەوەكان فەرمانەكانی لە كەسێك وەرگرتوە، كە نیشتەجێی توركیایە

رۆژی دووشەممە سێ تەقینەوە لە قامشلۆ رویاندا و بەهۆیانەوە شەش هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبون و زیاتر لە 40 كەسی دیكەش برینداربون.

Back to top button