فەرەنسا ١١ چەکدارى داعش بە رەگەز فەرەنسى لە زیندانەکانى تورکیا گەڕاندەوە وڵاتەکەى
دواى ئەوەى ژمارەیەک چەکدارى تیرۆریستى داعشى بە رەگەز فەرەنسى لە زیندانەکانى تورکیا دەستگیرکرابوون, وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگەیاندووە ١١ هاوڵاتى فەرەنسیان گەڕاندۆتەوە وڵاتەکەیان کە پێشوتر چەکدارى داعش بوونە.
كریستۆڤ كاستانیر وەزیرى ناوخۆى فەرەنسا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا ئاشكرایكرد، ئه‌و (11) هاووڵاتییه فه‌ره‌نسییه به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش، له توركیاوه ره‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا كرابوونه‌وه و وه‌ریان گرتوونه‌ته‌وه.
گوتیشی: “(250)هاووڵاتی دیكه‌ی فه‌ره‌نسی، به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی ساڵی (2014)ی نێوان ئه‌نقه‌ره و پاریس، له توركیاوه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه فه‌ره‌نسا”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا نزیكه‌ی (400 تا 500) هاووڵاتی فه‌ره‌نسی، كه چه‌كداری داعش بوون، یان ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه بوون، له زیندانی “هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ” ماوون و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
فه‌ره‌نسا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، له‌گه‌ڵ عێراقیش رێككه‌وتنێك واژوو بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوه فه‌ره‌نسیانه وه‌ربگرێته‌وه، كه له لایه‌ن عێراقه‌وه دادگایی كراوون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز