هێزەکانى هاوپەیمانان لە کۆبانێ کشانەوە

 

دواى ئالۆز بوونى دۆخى رۆژئاواى کوردستان بە هۆى هێڕشى داگیرکارى تورکیا و داگیرکردنى چەند ناوچەیەک لە رۆژئاواى کوردستان, هەروەها کوژرانى خەلیفەى تیرۆریستانى داعش لە سوریا, هاوپەیمانى نێو دەولەتى بە دوو کاروان بنکەى سەربازى کۆبانێیان چۆلکرد.

میدیاکانى هەسەدە بڵاویانکردۆتەوە ئەمڕؤ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 120 ئۆتۆمبێلی سەربازیی و زرێپۆش لە بنکەی سەربازی سرین لە باشووری کۆبانێ کشاندەوە و ئەو کاروانە لە رێگای ئێم فۆرەوە بەرەو ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان کشاونەتەوە”.

میدیاکانى هەسەدە راشینگەیاندووە کە دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە بنکەی سەربازی سرین بیستراوە، کە پێدەچێت هاوپەیمانان دوای خۆیان بنکەکەیان تەقاندبێتەوە”.

بنکەی سرین لە کۆبانێ گەورەترین بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوو لە رۆژئاوای کوردستان و پێشتریش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشێکی دیکە لە کەلوپەلە سەربازییەکانی لەو بنکەیە کشاندبووەوە.

Back to top button