تورکیا : ئاڵمانیا و هۆڵەندا ڕازی بوونی خۆیان بۆ وەرگرتنەوەی ئەندامە داعشەکانیان دەربڕیوە
وەزیری تورکیا دەڵێت هۆڵەنداو ئاڵمانیا ڕازی بوون بەوەی هاووڵاتیانی خۆیان کە ئەندامی داعش بوون لە تورکیاوە بگێڕنەوە وڵاتەکانیان .
سولەیمان سۆیلو رۆژی چووارشەم گووتی ، تورکیا سوپاسی بڕیاری هەردووک وڵاتی هۆڵەندا و ئاڵمانیا دەکات و بە زووترین کات ئەندامانی داعشی هاوکات لە گەڵ بنەماڵەکانیان ڕادەستی بەرپرسانی وڵاتانی خۆیان دەکاتەوە .
سۆیلۆلە کۆتایی قسەکانیدا دەلێت ، تورکیا هۆتێل و کاروانسەرای تیرۆریستانی بیانی نییە و پێویستە وڵاتانی تریش ئەندامانی داعشی خۆیان وەرگرنەوە