چەند فەرمانبەرێک سەر بە دیوانی پارێزگای کەرکوک دەستگیر کران
سەرچاوکانی تایبەتی ئاشکرای دەکەن راکان جبوری پارێزگاری سەپێندراوی دوای ١٦ ئۆکتۆبەر لە کەرکوک ، لە ماوەی ٤ مانگدا زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دیناری لە چێشتخانەکانی شاری کەرکوک سەرف کردووە .
هەر بەم بۆنەوە دەستەی دەستپاکی لە دووای بە دواداچوون گووتی : ئەو بڕە پارەی لە چێشتخانەکان بۆتە ژەمە خواردن ، پارەی تەرخانکراو بووە بۆ زیانلێکەوتووان و بە بێ گەڕانەوە بۆ یاسای تایبەتی خەرجکراوە ، هەر بۆیەش ٦ فەرمانبەری دیوانی پاریزگای کەرکوکیش وەک تێوەگلان دەستبەسەر کراون کە دوو کەسیان کوڕ و برای ڕاکان جبورین .
بڕیاری دەستگیر کردنی ئەو شەش کەسە بە پێی مادەی ٢٤٠ ی یاسای سزادانی عێراقی لە سەر دۆسیەی گەندەڵی دەرچووە .
ئەوە لە کاتێکدایە هەر لە سەر چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو پارەیە، ڕاکان جبووریش فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچووە و دووجار بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەردەم دادگا کراوە .