نوری مالکی : هەڵویستی ئیستای کوردستان لە مێژوودا تۆمار دەکرێت
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی عێراقی و کوردستانی ، نووری مالکی ، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوە سەبارەت بە هەڵویستی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆخی ئێستای عێراق و سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گووتی ، هەڵوێستی هەرێمی کوردستان ، دڵسۆزانەیە بۆ دۆخی ئیستای عێراق .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ڕاستەوخۆ باس لەوە دەکات هەڵویستی کوردستان ئەوەندە ئەرێنیە کە دەتوانێت بۆ مێژوو تۆمار کرێت .
مالکی لە کۆتایشدا دەڵێت ، چاکسازی و پیداچوونەوە بە یاسا و پێشکەوتنەکان بە ئارامی رێدەپێون و بە پەلە ناکرێت ، بە تایبەت لە دۆخێکی وادا کە ژیانی گشتی پەکی کەوتووە ، گۆڕانکاری زۆر ئاستەمە .