یاسای هەڵبژاردنەکان بە پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەرێوە دەچێت
لە کاتێکدا دادگای فیدڕاڵی داوای هەموار کردنەوەی دوو بڕگەی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی کردبوو ، هەڵبژاردنەکان دوا دەخرێت .
پسپۆڕانی بوواری یاسایی لەمبارەوە دەڵێن دوواکەوتنەکە گرفتێکی ئەوتۆ ساز ناکات چوونکە بڕیارەکەی دادگا باڵادەستەو پەرلەمان و حکومەتی عێراق ناتوانن جێ بەجێی نەکەن .
لە کۆتاییدا ئاشکرا دەبێت ، هۆکاری دوواکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، هەموار کردنەوەی یاساکە کاتی دەوێت و ناچارن دوای بخەن