عه‌لی سیستانی حوكمی سه‌رجه‌م یاری و گه‌یمه ئه‌لیكترۆنیه‌كان دیاری ده‌كات
خواكوڕك
گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی داوه‌ته‌وه له باره‌ی حه‌رام و حه‌ڵاڵی یاری و گه‌یمه ئه‌لیكترۆنیه‌كان.
رۆژی دووشه‌ممه 12/12/2016 له‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی تایبه‌ت به خوگرتن به یاریه‌كانه‌وه عه‌لی سیستانی وه‌ڵامی چه‌ند پرسێك به‌م بابه‌ته‌ی داوه‌ته‌وه.
سیستانی له وه‌ڵامی مامه‌ڵه‌كردن به یاری “کلاش ئۆڤ کلانس” ده‌ڵێت، “كڕین و فرۆشتنی دروست نییە”. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی حوكمی یاری كردنی بلیارد به كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌ڵێت، “دروست نییە لەسەر شتێك بکرێت، هەروەها بەشێوەی ئاسایش گونجاو نیه.
عه‌لی سیستانی له‌باره‌ی یاری دۆمینه‌وه ده‌ڵێت، “یارییەکی قومارییە، نابێت بە کۆمپیوتەر و لە دەرەوەی کۆمپیوتەر بکرێت” هه‌روه‌ها بۆ شه‌تره‌نجیش پێیوایه “دروست نیه”.
یه‌كێك له پرسیاره‌كان تایبه‌ته به‌و یاریه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی له‌سه‌ر ستانداردی جه‌نگه‌كانی عێراق و تیایدا شه‌ڕ له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا پیشانده‌دات، سیستانی له‌وباره‌وه ده‌ڵێت، “ئەگەر ئابڕوی پیرۆزییەکان ببات، ئەوا ئەنجامدان و کڕین و فرۆشتنی دروست نییە”.
هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌باره‌ی یاری پله‌ی سته‌یشنه‌وه ده‌ڵێت، “تاڕادەیەک ئاساییە، بەڵام نابێت گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقای لەگەڵدا بێت”.