رۆناڵدۆ په‌یامێك بۆ یوڤێنتوس ده‌نێرێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤێنتوس و هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد، په‌یامێكیشی بۆ یانه‌كه‌ی نارد.
كریستیانۆ ترس و دڵه‌ڕاوكێی بۆ هاندورانی یانه‌ی یوڤێنتوس دروستكردبوو، چونكه وابڵاوكرایه‌وه پێكانی هه‌یه و پێویستی به دوو هه‌فته پشوو هه‌یه، به‌ڵام ئێستا په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردووه.
كریس جگه له‌وه، له تۆڕی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له نێو مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگالدایه و له ژێریدا نووسیویه‌تی “گه‌ڕامه‌وه”.
ماڵپه‌ڕی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتالی ئه‌و كاره‌ی رۆناڵدۆی شیكردووه‌ته‌وه و پێیانوایه، ئه‌م وێنه‌یه په‌یامێكه بۆ به‌رپرسانی یوڤێنتوس سه‌باره‌ت به باری جه‌سته‌یی خۆی.
رۆناڵدۆ له دوایاریی تیپه‌كه‌ی له خولی ئیتالیا به‌رامبه‌ر میلان، كاتێك گۆڕانكاری پێكرا، به توڕه‌ییه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و ده‌گوترێت، وشه‌ی نه‌شیاویشی به راهێنه‌ره‌كه‌ی گوتووه.