كه‌شناسی : کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لەهه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له دهۆكیش ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.