دەزانی لە 15 ساڵی رابردوو لە عێراق چەند پارە بە گەندەڵی بەهەدەردراوە خواكوڕك ئاشكرای دەكات
پەرلەمانتاری پێشووی عێراق نەجیبە نەجیب لەبارەی بەفیرۆدانی پارەی عێراق چەند زانیاریەك ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت”لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا لە عێراق 900 ملیار دۆلار بە گەندەڵی بەهەدەر دراوە و 120 ملیار دۆلاریش قەرزدارە عێراق”.
هەروەها راشی گەیاندووە، دەبێت خەڵكی عێراق لەوەدا هەستیار بێت كێن ئەوانەی ئەو پارەیان بە فیرۆ داوە، دەبێت خەڵكی عێراق یارمەتی حكومەتی نوێی عێراق بدات و پاڵپشتی چاكسازی بكات بۆ ئەوەی گەندەڵی نەمێنت و پێویستە لە پشتی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بێت بۆ چاكسازیەكی راستەقینە”.
لەبارەی ئەوەی كە ئایا خۆپێشاندەرانی عێراق لە حكومەتی ئێستا توورەن یان لە حكومەتەكانی پێشووتر نەجیبە نەجیب هەروەها گوتیشی ئەم دۆخەی بەسەر عێراق داهاتووە، دەرئەنجامی ناعەداڵەتی 15ساڵی رابردووە، نەك هی حكومەتی ئێستا بۆیە دەبێت خەڵك بزانێت ئەو ناعەداڵەتیەی كە هەیە، هەروەها ئەوەی لە 15 رابردوو روویداوە، پەیوەندی بە حكومەتی ئێستاوە نیە، دەبێت خەڵك لەپشتی حكومەتی ئێستا بێت بۆ چاكسازیەكی راستەقینە”.
هەروەها نەجیبە نەجیب دەلێــ” دەبێت چاكسازیەكی راستەقینە بكرێت و گەندەڵكاران بەتەواوی سزابدرێن، چونكە لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا 900 ملیار دۆلار بە گەندەڵی بەفیرۆدراوە و كەس نازانێت ئەو پارە زۆرە چۆن خەرج كراوە، جگە لەوەش 120ملیار دۆلار قەرزدارە، كە 70 ملیار دۆلاری قەرزی دوای كەوتنی رژێمی رووخاوە و ئەوەی دیكەش لە سەردەمی رژێمدا قەرز كراوە،