حكومەتی عێراق ناوی هەزار بەرپرسی گەندەڵ بڵاو دەكاتەوە
بەیار دۆسكی پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی لەبارەی دۆخی عێراق بە ماڵپەری فەرمی پارتەكەی راگەیاندووە” لە ئایندەیەكی نزیكدا گۆڕانكاری لە ھەیكەلی حكوومەتی عێراقدا دەكرێت و دەشڵێ، ھیچ وەزیرێكی كورد ناگۆڕدرێت و ناوی ھەزار بەرپرسی گەندەڵیش بڵاو دەكرێتەوە و دەشلێـ”بڕیارە عادل عەبدولمەھدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ھەندێ گۆڕانكاری لە كابینەی حكوومەتەكەیدا بكات و پێشتریش پلانی بۆ دانراوە، گۆڕانكارییەكانیش لە ئاستی وەزیرەكانەوە دەست پێدەكات و ھەر بەرپرسێك لە ئاست بەڕێوەبردنی كارەكانیدا نەبووبێت، دوور دەخرێتەوە”.
هەروەها ئەم پەرلەمانتارەی پارتی ئەوەشی بە ماڵپەری حزبەكەی راگەیاندووە” بەپێی زانیارییەكان، بەشێك لە وەزیرەكان دەگۆڕدرێن و گۆڕانكارییەكەش زۆربەی جومگەكانی حكوومەت دەگرێتەوە، بەڵام ھیچ كام لە وەزیر و بەرپرسە كوردەكانی نێو كابینەی عادل عەبدولمەھدی بەر گۆڕانكارییەكە ناكەون، هەروەها گوتیشی سەدان ناوی ئەو بەرپرسانە ئامادە كراون، كە دەستیان لە گەندەڵیدا ھەیە و دەشڵێت: “پێشتر لیستێكی ھەزار كەسی ئامادە كرابوو تا رادەستی دادگا بكرێن، بەڵام بڵاوكردنەوەی ناوەكان راگیراوە، لەبەر ئەوەی لە ڕووی یاساییەوە پێویستە پشتڕاست بكرێتەوە، تا یەكلا دەكرێنەوە و دواتر ناكرێت ناوی كەسێك بڵاو بكرێتەوە كە تۆمەتبار نەبێت.
دۆسكی دەشلێـ”دوای دڵنیابوونەوە لە ناوی بەرپرسانی گەندەڵ، ناوی ھەزار كەس كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی گەندەڵی، بڵاو دەكرێتەوە و فەرمانی دادگایان بۆ دەردەچێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر دەزگایی میدیایی خواكوڕك ئاشكرای كردووە كە لە 15ساڵی رابردوو 900 میلیار دۆلار عێراق گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی تێدا كراوە، جگە لە قەرزی 120 ملیار دۆلار”.