لەسەردەمی عەبادی دا 248 ملیار دۆلار دیار نەماوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە تەنها لە سەردەمی عەبادی كە بە گەندەڵترین حكومەتی عێراق لە مێژوودا ناوی دەبرێت، 248 ملیار دۆلار گەندەڵی و بەهەدەر دانی پارە هەبووە و جگە لە قەزركردنێكی زۆر لە ( سین و یابان) لەلایان حكومەتەكەی عەبادی”.
سەرچاوەیەك لە بەغدا بەهۆی هەستیاری دۆخی عێراق ئامادە نەبوو ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاندووە، دوو سەردەمی زۆر تاریك لە عێراق هەیە، ئەوانیش سەردەمی مالیكی و عەبادی دەلێت، بەگوێرەی داتا و زانیاریەكان لەسەردەمی عەبادی دا 248 ملیار دۆلار بەهدەر دراوە، هەر لەو سەردەمەدا پارەیەكی زۆریش بەقەرز وەرگیراوە”.
هەروەها سەرچاوەكە دەشلێـت، بەڵام دیار نیە ئەم پارەیە بۆچی سەرف كراوە، دەلێت راستە شەڕی داعش هەبووە بەس هیچ ئاماژەیەك یان بەڵگەیەك نیە كە ئەم 248 ملیار دۆلارە بەچی سەرف كراوە، لەكاتێكدا ناوبراو تەنها چوار ساڵ حكومی عێراقی كردووە”.