وەزارەتی كارەبا لە داهاتووێكی نزیك كۆتایی بەكێشەی كەم كارەبایی دەهێنین لەكوردستان

بەگوێرەی زانیاریەكان، وەزارەتی كارەبا بەنیازە لەرێگای پێوەری زیرەك لەهەرێمی كوردستان تەواو كارەبای كوردستان كۆنترۆڵ بكات و بەهەدەردانی كاربا لەرێگا ئەو پێوەرە كۆنترۆڵ بكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كارەبای پێویست لەكوردستاندا بوونی هەیە بەڵام بەهەدەر دانی كارەبا كێشەی كەم كارەبای لەكوردستان دروست كردووە”.

ئومێد ئەحمەد لەو بارەیەوە بە میدیاكانی راگەیاندووە” وەزارەتی كارەبا” وه‌ک رێکارێک بۆ ئه‌وه‌ى 24 کاتژمێر کاره‌بای نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان دابین بكات، هه‌نگاوه‌کانی ده‌ست پێ کردووه‌، هه‌نگاوه‌كانیش به‌ هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موولایه‌ک ده‌ست پێ کراوه‌، پێوه‌ری زیره‌ک یه‌کێکه‌ له‌و بنه‌مایانه‌ی ده‌ستمان پێ کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی کاره‌بای پێ بکه‌ین و داهات رێک بخه‌ینه‌وه‌ و گرفته‌کانی وێستگه‌ بپارێزین، که‌ دوای جێبه‌جێکردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌، ساڵانه‌ پاره‌یه‌کی زۆر بۆ حکوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئەمەش دەبێتە هۆكارێك كە ئیتر كێشەی كەم كارەبا چارەسەر بكرێت”.

شارەزایانی بواری گرفتەكانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان باس لەوە دەكەن كێشەی كەم كارەبای لەهەرێمی كوردستان رێكنەخستنی داهات و بەرهەمی كارەبایە، لەرێگای پێوەری زیرەك دەتوانرێت هەم داهات رێكبخرێت و هەم  دەتوانرێت بەرهەم رێكبخرێت، بەمەش كۆتایی بە كەمی كارەبا دەهێنرێت كە لە ئێستادا حكومەت دەیەوێت بەكەمترین ماوە ئەم سیستەمە جێبەجێ بكات”.

Back to top button